Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:30

بەغدا وەکو پێویست هەوڵی چارەسەری کێشەکانی لە گەڵ هەرێم نادات

كلتوری دانوستان لە وڵاتانی رۆژهەڵات زەحمەتە
بەغدا وەكو پێویست هەوڵی چارەسەری كێشەكانی لە گەڵ هەرێم نادات
کوردستان TV
100%

دكتۆر كرمانج عوسمان مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رێگەچارە بۆ دۆزینەوەی كیشەكان رایگەیاند كە

میژووی عێراق نزیكەی 100 ساڵ دەبێت ، بەپێی چەندین دیراسەت ئەگەر هاتوو عێراق لە ماوەی رابردوودا وڵاتێكی  دیموكراسی لێ دەركەوتبا  ئەوا هەرێمی كوردستان بەپێی قەوارەی خۆی لەوانەیە لە رێگەی ریفراندۆمەوە دەبووە وڵاتێكی سەربەخۆ بە شیوەیەكی ئاشتیایە

بەڵام ئەگەر وەك رژێمی دیكتاتۆری بەعس رەفتار بكەن ، ئەوا دەزانن كە كورد ئەمە قبوڵ ناكات و رەتیدەكاتەوە .

بۆیە ئەوەی دەبینین نە ئەوان مافی تەواومان پێ دەدەن ، نە دژایەتیشمان دەكەن هەمیشە هەوڵ دەدەن كوردستان بە عێراقەوە بلكێنن .

بەڵكو هەمیشە هەوڵ دەدەن ناوەند بەهێز بكەن . چونكە میژوو سەلماندوویەتی هەر كاتێك ناوەند لاواز بێت هەرێمەكان بەهێز دەبن و بە پێچەوانەوەش هەر كاتێك ناوەند بەهێز بێت ئەوا رێگە بە هەرێمەكان نادەن بە شێوەیەكی تەواو گەشە بكەن .

دكتۆر كرمانج عوسمان روونیكردەوە كە كیشەیەك هەیە لە عێڕاق ئەویش ئەوەیە كە بەردەوام مێژووی خۆی نوێ دەكاتەوە ، هەر یەكێك كە دەبێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ نموونە ، لە سفرەوە دەستپێدەكات ، ئەوە كێشەیەكی زۆر گەورەیە . بۆ نموونە كەیسی ئەنفاڵ هیچ پەیوەندی بە گۆرانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە كە لە دادگای ئیتیحادی یەكلا بۆتەوە ، خەڵك قەرەبوو نەكراوەتەوە ،یان  پارەی گەنمی جوتیاران هیچ پەیوەندی بە حكومەتەكانەوە نیە .

لە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ، بەپێی گوتەی دكتۆر كرمانج عوسمان ، بەغدا وەكو پێویست هەوڵی چارەسەری كێشەكە بە شێوەیەكی بنەڕەتی و ریشەیی نادات ئەوەش  بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەوانە سوود وەرگرتن لە كات ، چونكە وەك ئەجندایەك هەمیشە هەوڵ هەیە بۆ لاواز كردنی هەرێمی كوردستان .

كلتوری دانوستان لە وڵاتانی رۆژهەڵات زەحمەتە ، چونكە خۆیان بڕیار لە دەست نیین .

نەبوونی سەقامگیری لە دانوستانەكان و نەبوونی متمانە ، هۆكار دەبن لە درێژە دان بە دانوستان .

لایەنەكانی دانوستانەكان دەبێت هاوسەنگی لە بەر چاو بگیرێت .

لە عێراق چارەسەركردنی كیشە نییە ، بەڵكو دواخستنی كیشەیە . هاووڵاتیش باجەكەی دەدات

دكتۆر كرمانج روونیكردەوە كە عێراق بە پرۆسەیەكی دیموكراسی دا تێپەڕ نەبووە ، بۆیە سیستەمی دیكتاتۆری لە عێراق نەما ، ئەو وڵاتە بۆ دواوە دەگەرێتەوە واتا بۆ سەرەتای دروست بوونی .

هەروەها عێراق بڕیاری بە دەستخۆی نییە ، بەڵكو هەژموونی دەرەكی لە سەرە

هەرێمی كوردستان و شوێنە جوگرافیەكەی وای كردووە كە هێزێكی پێ بدات و حسابی بۆ بكرێت لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندەوە .

سەبارەت بە هەرێمی كوردستان لە چۆنیەتی مامەڵە كردن لە گەڵ بەغدا دكتۆر كرمانج رایگەیاند :

وڵاتانی پیشكەوتوو كاتێك تووشی قەیران دەبن ، سوود لەو قەیرانانە دەبینن ، ئێمەش دەبێت سوودی بلێ ببینین و پێداچوونەوە بە بارودۆخی خۆمان دابچینەوە

یاسای چاكساری هەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە . هەروەها باری ئەمنی هەرێمی كوردستان هاندەرە بۆ ئەوەی بتواننرێت قەیرانەكە چارەسەر بكەین .

سەبارەت بە سەردانی مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا كرمانج عوسمان رایگەیاند كە ئەو سەردانە  یەكلاكەرەوە دەبێت ، ئایا هاوپەیمانی ئەمریكا دەمێنێتەوە یان نا ،  یان وەك وڵاتێكی سەربەخۆ دەبێت .

ئەمریكا هەمیشە هەوڵی ئەوەیە عێراقێكی یەكگرتوو و هەرێمێكی بەهێز هەبێت  .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.