Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:18

شەراکەت لە عێراق بابەتێکی شەکلییە

چەمكی هاووڵاتی بوون لە عێراق بوونی نییە
شەراكەت لە عێراق بابەتێكی شەكلییە
کوردستان TV
100%

كۆڤان تەها مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا رایگەیاند

كێشەی عێراق ، بۆ ساڵی 1921 دەگەڕێتەوە ، هەر چینێك كاتێك جلەوی دەسەڵات وەردەگرێت هەوڵ دەدات ئەوی دیكە بسرێتەوە ، بیرۆكەی هاووڵاتی بوون لەو وڵاتە بوونی نییە ، دەستوور تەنها شكلییەو بە هیچ شێوەیەك دەستوور كاری لە سەر ناكرێت و جێبەجێ ناكرێت

كاتێك بەندێكی دەستوور لە بەرژەوەندی حكومەتی فیدراڵ بێت ئەوا هەوڵ دەدەن كاری لە سەر بكەن ، بەڵام ئەگەر لە بەرژەوەندی كورد بێت ئەوا پەراوێزی دەخەن و گرنگی پێ نادەن .

روونیشیكردەوە كە شەراكەت لە عێراق بابەتێكی شەكلییە ، هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب شەریك نەبووینە ، كورد رۆڵی سەرەكی نەبووە لە بەرێوەبەردنی عێراق .

سەبارەت بە دانوستانەكانی ئەو دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا  كۆڤان تەها رایگەیاند كە حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات كات بە سەر ببات ، ماوەی 2 مانگە دانوستان كراوە و تەنها بۆ ماوەی 3 مانگەو ساڵی 2021 دووبارە دانوستانەكان پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت .

روونیشیكردەوە كە زیادبوونی سەقفی داواكاری حكومەتی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناو ماڵی كورد پەرتەوازەیە  و نزیكەی 58 ئەندامی پەرلەمانمان هەیە لە عێراق بەڵام وەكو پێویست نەیانتوانیوە كار بۆ مافەكانی كورد بكەن .

هەروەها ئابووری كوردستان تا ئێستا لە سەر بنچینەیەكی زانستی دانەرێژراوە  .

گوتیشی كە یاسای چاكسازی ، تەنها باری دارایی و مووچە نیە ، بەڵكو پێویستە هەموو بوارەكانی ئابووری بگرێتەوە .پێویستە رسومات و باج لە سەر ئەوانە زیاد وەربگیرێت كە باری ئابووریان باشە و خاوەن سەرمایەی گەورەن و پرۆژەی گەورەیان لە هەرێم هەیە ، بەڵام تا ئێستا هاوكاری كراون لە رسومات و باج ئاسانكاریان بۆ كراوە .

پەتای كۆرۆنا كاریگەری خراپی كردۆتە سەر بارودۆخی ئابووری لە سەرتاسەری جیهان ، بەڵام ئەوەی هەرێمی كوردستان ، سیاسەتی دارایی زیاتر لە دەست حكومەتی ناوەندییە ، ئەو توانای هەیە لە رێگەی بانكی ناوەندی و قەرزكردن چارەسەری وەزعی خۆی بكات .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.