Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:15

ئه‌مریکا هێزێکى ئاسمانى تایبه‌ت به‌ چاودێرى ته‌نه‌ نامۆکان دروست ده‌کات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) بڕیاریدا هێزێكى تایبه‌تى ئاسمانى بۆ چاودێرى كردنى ته‌نه‌ نامۆكان دروست بكات "UAPTF"

له‌ راگه‌ێندراوێكدا په‌نتاگۆن جموجۆڵى ئه‌و فڕیوه‌ نامۆیانه‌ به‌ به‌ جدى وه‌رده‌گرێت، كه‌ له‌ بۆشاییدا بیندراون ده‌ڵێت ره‌نگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا دروست بكات.

ئاماژه‌ى به‌ه‌ش كردبوو كه‌ ئه‌و هێزه‌ تایبه‌تیه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانى پێشتر كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ ته‌نه‌ نامۆكانى ئاسمان و هێزه‌كه‌ش له‌ ژێر چاودێرى هێزى ده‌ریاوانى ئه‌مریكا داده‌بێت .

له‌ راپۆرتێكى تۆڕى سى ئێن ئێندا هاتووه‌ ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ى "UAPTF" لێكۆلینه‌وه‌و به‌ دواداچوون بۆ ئه‌و دیاردانه‌ى پێشتریش ده‌كات كه‌ فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ پێشتر ده‌رباره‌ى ته‌نه‌نامۆكانى ئاسمان تۆماریان كردووه‌.

رۆژنامه‌ى نیۆرك تایمز له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نێوان ساڵانى 2013-2014  فرۆكه‌وانانى ئه‌مریكا زیاتر له‌ جارێك ئاماژه‌یان به‌ بینینى شتى نامۆى فڕیو له‌ ئاسماندا كردووه‌، كه‌ به‌ خێراییه‌كى زۆر تێپه‌ریون و به‌به‌رزى 30 هه‌زار پێ.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت : فڕۆكه‌وانان توشى سه‌ر سوڕمان هاتوون  له‌ به‌رامبه‌ر ته‌نه‌ نامۆكان گوتویانه‌ ئه‌و ته‌نه‌ فڕیوانه‌ توانایه‌كى ئێجگار زۆریان هه‌یه‌ له‌ خێرایى و به‌رزبوونه‌وه‌دا وه‌ له‌ پێچ كردنه‌وه‌ش زۆر به‌ توانان.

پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سێ پارچه‌ ڤیدیۆى نهێنى ئه‌و ته‌نانه‌ى به‌رزكردبوویه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌وانانى خۆى تۆمار كرابوون ، ئه‌و ته‌نه‌ نامۆیانه‌ش تا ئێستا به‌ شاراوه‌یى ماونه‌ته‌وه‌ .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.