Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:31

پشکنینی کۆرۆنا بۆ مسته‌فا کازمی ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ پشكنینی كۆرۆنا بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ واشنتن،وابڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌و هوتێله‌ی كه‌ تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت، كاتژمێر شه‌شی به‌یانی پشكنینی كۆرۆنا بۆ كازمی بكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ بڕیار وایه‌ له‌كۆشكی سپی له‌ كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ِرۆ به‌كاتی واشنتن و 9ی ئێواره‌ به‌كاتی به‌غدا به‌رێوه‌بچێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌كاتی واشنتن، به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ،شانده‌كه‌ی عێراق ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.