هۆنراوه‌كانی "كاكه ڕه‌ش رواندزی كۆمه‌ڵی هۆنراوه له خۆده‌گرێت له نووسینی "ره‌شاد محمد ساڵح سعید" ناسراو به كاكه‌ره‌ش رواندزی" .
هۆنراوه‌كان گوزارشت له خۆشه‌ویستی نیشتمان و خاك ده‌كه‌ن له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كاكه ره‌ش رواندزی رایگه‌یاند" جگه له خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یاتی وه‌ك هه‌ر شاعیرێك حه‌زم له‌وه بووه خۆشه‌ویستی خۆم بۆخاك و وڵاتاكه‌م له رێگه‌ی هۆنراوه ده‌رببڕم "
هه‌ره‌وه‌ها ووتی" به‌رهه‌می زۆرم هه‌یه به‌ڵام پێوسته هاوركاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاپیان بگه‌یینین".
دیزاینی به‌رگ (محمد سۆفی ره‌حمان و موخلیس سه‌ید جه‌بار) كۆمپیته‌ر ( بژار سلێمان یونس).
نووسه‌ر وه‌ك وه‌فایه‌ك كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به دایكی كۆچكردوی كردوه.
ره‌شاد محمد ساڵح سعید ناسراوه به "كاكه‌ره‌ش رواندزی" له ساڵی 1961 له شاری رواندز له دایك بووه، قۆناغی بنه‌ره‌تی له قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره ته‌واو كردوه ناوه‌ندی و ئاماده‌یشی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرده‌ىله ساڵی 1996 له په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌بێته مامۆستا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه خاوه‌نی دوو كوڕ‌و كچێكه ئێستا له شاری ڕواندز له قوتابخانه‌ی ڕه‌زانی بنه‌ره‌تی مامۆستایه.
ڕواندز
ڕواندز به‌رز و بڵندی خۆشه گه‌ری و خه‌ره‌ندی
پانك وپاركی گه‌شتیار جێی ڕاوگه‌ی دۆست و یاری
ئاوی بێخاڵ وجندیان بۆته سه‌رچاوه‌ی ژیان
ڕواندزم شاری شاران پێته‌ختی میری سۆران
قوربانت بم شاره‌كه‌م ئه‌ی شاره ڕازاوه‌كه‌م
هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كه‌م بۆتۆیه ئه‌ی شاره‌كه‌م
شوێنی سه‌یران و گه‌شته به‌هاری وه‌ك به‌هه‌شته
پڕچیاو دۆڵ و ده‌شته ڕواندز وه‌ك به‌هه‌شته
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.