كه‌ریم علێوی، ئه‌ندامی كوتله‌ی به‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هاوپه‌یمانی فه‌تح پابه‌ند نابێت به‌هه‌ر رێككه‌وتن و ئه‌نجامێك كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ واشنتن ئه‌نجامی ده‌دات.
علێوی له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز گوتی: ئێمه ته‌گه‌ره ناخه‌ینه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام چاودێری كاره‌كانی ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر رێككه‌وتنێك كه كازمی له‌گه‌ڵ واشنتن ئه‌نجامی بدات،ئێمه تیایدا نین و پابه‌ندیش نابین پێوه‌ی، هه‌رچه‌نده سوودیشی بۆ عێراق هه‌بێت،چونكه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت خشته‌یه‌ك بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقدا هه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.