كیم جۆن ئونگ،سه‌رۆكی كۆریای باكوور بِریاریداوه راگرتنی سه‌ك له‌نێو ماڵه‌كاندا له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌دا قه‌ده‌غه بكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌گانه‌دا ده‌گرێت له‌نێو ماڵه‌كاندا به‌خێو ده‌كرێن، به‌ڵام خاوه‌ن سه‌گه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌به‌هۆی قه‌یرانی كه‌می خۆراك له‌وڵاته‌كه‌دا،خواردنی سه‌گ ببێته سفره‌ی هاووڵاتیان.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له رۆژنامه‌ی تچوسۆن ئه‌لبۆ-ی كۆریای باشوور گواستویه‌تییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور ئه‌و خانه‌وادنه‌یان ناچار كردووه كه ده‌ست به‌رداری سه‌گه‌كانیان بن و به‌كرده‌وه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر سه‌گه‌كاندا گیراون.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه سه‌گه‌كان ره‌وانه‌ی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان كراون كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌ندیك له سه‌گه‌كانیش به چێشتخانه‌كانی فرۆشتنی گۆشتی سه‌ك فرۆشراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.