له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له 22 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ماڵپه‌ڕی Worldometer كۆی كردووه‌نه‌ته‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٢٢ ملیۆن و ٥٠ هه‌زار و ٤٧٢ كه‌س.
ئه‌م په‌تا جیهانگیره به‌توندترین شێوه‌ی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تاكو ئێستا، پێنج ملیۆن و ٦١٢ هه‌زار و ٢٧ كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆرۆناوه، ٧٧٧ هه‌زار و ٤٥٩ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
١٤ ملیۆن و ٧٩٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و ٤٧٩ هه‌زار و ٦١٥ تووشبووش هێشتا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.