بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.