عه‌بدولئه‌میر ته‌عیبان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر كوتله‌ی سادیقون داوای له‌هێزه سیاسییه‌كان كردووه كه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه‌و جێگره‌وه‌یه‌ك له شوێنه‌كه‌ی دابندرێت كه دوور بێت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.
ته‌عیبان له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه: ده‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی دووربخرێنهوهو كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌ست نیشان بكرێت كه توانای به‌رپرسیارییه‌تی هه‌بێت و دووربێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: پێمان وایه سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ واشنتن سه‌ردانێكی لاواز‌و شه‌رمه‌زار كهرانهیهو هیچ شتێكی لێ به‌دی نایه‌ت،تا ئه‌وكاته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بوونی هه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / مه‌علومه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.