ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی سه‌ربازی عێراقی گه‌یشتنه كه‌ركوك و تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش بۆ باشووری شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
شانده‌كه عێراق پێكهاتوون لهعهبدولئهمیر ئه‌لشه‌ممه‌ری، جێگری سوپا سالاری عێراق و جه‌عفه‌ر ئه‌لبه‌تات ، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی و شاندێكی یاوه‌ری.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌به‌ستی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ شاری كه‌ركوك، تاوتوێكردنی باردۆخی ئه‌منی شاره‌كه و ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌یه كه‌وا له نیوان ھێز عێراقییه‌كان وھێزهكانی پیشمه‌رگه‌دا ھه‌یه و چۆنێتی ھه‌ماھه‌نگی له گه‌ڵ ھێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه.
ھاوكات ئه‌و شانده‌ی عێراق ، باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش بۆ شۆینی خۆیان له باشووری كه‌ركوك ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.