لە مانگى ڕابردوو شاندێکی فڕاکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەڕلەمانى عێراق سەردانى نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەغدا دەکەن و کۆبوونەوەیەکی فراوان لە گەڵ (جنین بلاسخات) نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتەوەکان لە عێراق ساز دەکەن.
هاوکات کێشەى جوتیارانى هەرێم و پێ نەدانى پارەى جووتیاران هى ساڵانى 2014,2015,2016, بە و بەرپرسە ڕادەگەیەنن.
داوا دەدەکەن لە ڕێگەى نەتەوە یەکگرتوەکانەوە فشارێکی توند بخەنە سەر سەرۆک وەزیران بە ئامانجى سەرف کردنى بڕە پارەى جوتیاران , لەبەرامبەردا نوێنەری تایبەتى نەتەو یەکگرتوەکانیش هەموو بەڵێنێکی پێدان و گوتى لە ڕێگەى نوسراوى تایبەتى ئێوەو هاوکات پشتگیری و بەدوا داچونى بەردەوامى ئێمە هەوڵ دەدەین مافی ماف خوراوان بگەرێتەوە .محەمەدەمین فارس ئەندامى پەرلەمانى عێراق و هاوکات ئەندامى شاندەکەش بوو بە کوردستان تی ڤى ڕاگەیاند و گوتى ئێمە بەڵێنێکمان داوەو لەسەر قسەى خۆشمان سوورین تاپارەی جووتیاران وەردەگرین کۆڵ نادەین.
فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.