Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:16

لە سنووری سورداش نزیکەی ١٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا

کوردستان TV
100%

لە سنوری گوندی ( پێدارە ) لە ناحیەی سورداش بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر بە هاوکاری هەریەکە لە بنکەی ئاگر کوژێنەوەی سورداش و دوکان و ئاسایشی سورداش توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوەو کۆنتڕۆڵی بکەن.

شایه‌نی باسه‌ زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی ( ١٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.