Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:26

لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، دەست بەپڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاوی گەڕەکەکانی ڕواندز کرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای ڕواندز و بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بەجێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاوی گەڕەکەکانی قەزای ڕواندزکرا.

دوای بەسەرکردنەوەی قەزای ڕواندز لەلایەن پارێزگاری هەولێر لە 2020.8.6و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتی کەم ئاوی و نەبوونی تۆڕی ئاوی بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی قەزاکە و نەهێڵانی هێنانی ئاو لەڕێگەی تەنکەر بۆ ئەو گەڕەکانە، دوای دیراسەکردن پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا لەسەر بودجەی پارێزگا دەست بەپڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و چارەسەری گرفتی ئاوی دەڤەرەکە لەماوەی دوومانگدا بکرێت، ئەمڕۆش قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

جێگەی باسە، دانان و ڕاکیشانی تۆڕی ئاوی بۆ ئەو گەڕەکانە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی بەهەدەردانی پارەیەکی زۆر کە ساڵانە بۆ دابینکردنی ئاوی لە ڕێگەی تەنکەر سەرفکراوە، پڕۆژەیەی دانانی تۆڕی ئاوی گەڕەکەکانی (کانی، نەورۆز، کۆمەڵگەی لاوان، گوندی بەرزێوە، گوندی چۆمەخێن، بەرگرکەی نوێ، بانە زێوک، بێ نوریان)ی قەزای ڕواندز بەگوژمەی (300) ملیۆن دینار لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت . پێشتر تێچووی ساڵانەی دابینکردنی ئاو بۆ دانیشتوانی ئەم گەڕەکانە لەڕێگەی تەنکەر (150) ملیۆن دینار بووە، بەمشێوەیەش بە تێچووی دووساڵی دابینکردنی ئاو بەتەنکەر لەوگەڕەکانە، توانرا کێشەی چەندین ساڵەی دانیشتوانی ڕەواندز بۆ هەمیشە چارەسەربکرێ و کۆتاییش بەو بەهەدەردانی ئەو پارەیە بهێنرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر 2020.8.18

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.