Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:36

ئاگادارییه‌ک له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر

کوردستان TV
#7
100%

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و شوفێران به‌تایبه‌تی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ناویان له‌سیستمی ئۆنلاین تۆماركردبوو بۆ سه‌ردانیكردنی به‌شی مۆڵه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و سڕه‌یان بۆ دانرابوو، له‌ماوه‌ی نێوان 12/1/ 2020 تاكو31 /1/2021 ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا ده‌توانن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و ئه‌نجامدانی تراییه‌كان، سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ..

1 - ئه‌وانه‌ی كه‌سره‌یان له‌12/1تاكو12/15 دانرابوو، ده‌توانن له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی8/23سه‌ردان بكه‌ن.

2-ئه‌وانه‌ی سره‌یان له‌ماوه‌ی نێوان12/16تاكو12/31 بۆدانرابوو ، ده‌توانن له‌رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو له‌به‌رواری8/24سه‌ردان بكه‌ن.

3-ئه‌وانه‌ی  سره‌یان له‌ماوه‌ی نێوان 2/1/2021تاكو15/1/2021 بۆدانرابوو ، ده‌توانن له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌ده‌كاته‌8/25سه‌ردان بكه‌ن.

4- ئه‌وانه‌ی كه‌سره‌یان له‌ماوه‌ی نێوان16/1/2021تاكو31/1/2021 بۆدانرابوو ،ده‌توانن له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی8/26سه‌ردان بكه‌ن.

5- ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆله‌تی شوفێریان به‌سه‌رچووه‌ و ده‌یانه‌وێت تازه‌ی بكه‌نه‌وه‌، پێویست به‌سره‌ی ئۆنلاین ناكات و ته‌نها پێویستی پشكنینی چاویان كردبێت و راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی مۆلِه‌ت بكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر  ده‌ڵێت: ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌كاتی سه‌ردانیكردن، پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن و ده‌ستكێش و ده‌مامك ببه‌ستن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.