Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:33

لە هه‌ڵه‌بجه‌ دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: دوو تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ماوەی  پێنج رۆژە لە نەخۆشخانەی وەفا لە ژێر چاودێریدا بوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەدا هاتووه‌؛ ئەمڕۆ  سێشەممە (18/8/2020) دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم پارێزگایه‌ گیانیان لەدەستدا کە دوو ژنی تەمەن (73) ساڵ و (80) ساڵن و  ماوەی  پێنج رۆژە لە نەخۆشخانەی وەفا داخڵ بوون  و ھیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیان نەبووە.

له‌ راگه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە گەیشتە 14 حاڵەت و تا دێت ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ڕوو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ده‌ڵێت: تەنها لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شه‌ ئه‌نجامی تووشبوون و ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رزتره‌ له‌ 50%ی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.