دادگای تایبەت بە لوبنان لە لاهای تاوانباری سەرەکی کوشتنی رەفیق حەریری سەرکردەی دیار و سەرۆک وەزیرانی پێشوی لوبنانی دەستنیشانکرد.
ئەمڕۆ 18-8-2020، دادگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەیسی تیرۆركردنی رەفیق حەریری، بڕیاری لەبارەی كەیسەكە دەركردو یەكێك لە تۆمەتبارەكانی كردەوە تیرۆریستییەكەی بەناوی سەلیم عەیاش، بە ئەنجامدەری سەرەكیی رووداوەكە تاوانباركرد.
دادگای تایبەت بە لوبنان رایگەیاند، سەلیم عەیاش و چەند کەسێکی دیکە دەستیان لەکوشتنی حەریریدا هەبووە.
عەیاش لە ساڵی ١٩٦٣ لەدایك بووە و لە باشوری لوبنان نیشتەجێ بووە.
ڕەفیق حەریری سهرۆك وهزیرانی لوبنان لەڕۆژی 14ی شوباتی ساڵی 2005دا، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی لەنزیك ئوتێل سانت جۆرج لە بەیروتی پایتەخت، لەئەنجامی تەقینەوەیەكی بههێز، تیرۆركراو هەر لە رووداوەكەدا چەندین كەسی دیكە كوژران و بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.