بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان رایگهیاند: موچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە بێ لێبڕین دابهشدهكرێت
بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومهتی ههرێم له لێدوانێكدا به کوردستان تیڤی راگهیاند: موچەی كهسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالکراوان و نیشتیمانی به تهواوی و بە بێ لێبڕین و بە ڕێژەی سهدا سهد دابهشدهكرێت.
بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان روونیشی كردهوه پێدانی موچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ڕێژەی تهواو و به بێ لێبڕین بە بڕیار و راسپاردەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بووە.
حهمدی دووپاتیشی كردهوه لە کار و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.