Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:28

وەزارەتی تەندروستی عێراق 4576 تووشبووی کۆرۆنای راگه‌یاند

کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: 4576 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

ئەمڕۆ 18ی ئابی 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌و رایگه‌یاند:  4576 كەسی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2895 تووشبووش چاكبوونەوە،  82 تووشبووش گیانیان لە دەستداوه‌.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە لە هەولێر 214 و سلێمانی 251 و كەركوك 140 و دهۆك 153 حاڵەت تۆماركراوە.

لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە، 184709 كەس تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، 6036  تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه، 131840 تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.