وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگهیاند" ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوک دەگرێتەوە، ئەمەش وەك سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتیارانى هەرێمی كوردستان.
راگەیاندراوێك سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك
كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوک دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بە سفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەكی نێودەوڵەتیە و ئاوی رووبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردوو خەڵكی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانكاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن.
سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزاى پشدەر كەبەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەئاوی زێی بچوك بۆ خواردنەوە و پێداویستیەکانى تر دەبەستن، بۆیە زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، ئەمەش وەك سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتیارانى هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.