دكتۆر ئەحمەد صەفار ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە رەوشی ئابووری و سیاسی عێراق و ململانێكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی رایگەیاند
دوای 2003 و گۆرانكاری روویدا لە سیستەمی سیاسی و ئیداری و ئابووری و دامەزراوەكان ، دەوڵەت بوونی نەما ، هەروەها حكومەتەكانی دوای 2003 دروست بوون نەیانتوانیوە كۆنترۆڵی ئەو دامەزراوانە بكەن .
جگە لەوەش هێزو میلیشیات بە وڵاتانی دەوروبەرەوە بەستراون ، هەروەها بوونی گەندەڵی ، هەر هەولێكیش بۆ باشتر كردنی رەوشەكە ئەوا رێگەی لێگیراوە ، بۆیە عێراق بەرەو پچڕپچڕبوون و هەڵوەشاندنەوە رۆیشت .
تا ئەو كاتەی عێراق گەیشتە رادەیەك كە نەتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات و تووشی قەرز بێت .
روونیشیكردەوە كە عێراق بۆتە شوێنی ململانیی سیاسی هێزە هەرێمی و نێو دەوڵەتییەكان . دوای 2003 و ئەو گۆرانكارییەی روویدا عێراقی بەرەو ئاقارێكی خراپ برد بەتایبەتی لە رووی ئیداری و دارایی .
ئاشكراشە كە ئابووری عێراق ئێستا تەنها پشت بە نەوت ئەبەستێ ، هەر گۆرانكارییەك لە سەر نرخی نەوت ئەوا یەكسەر كاریگەری لە سەر دۆخی ئابووری عێراق روودەدات .
دكتۆر ئەحمەد صەفار راشیگەیاند كە ئابووری عێراق دارووخاوە ، وڵاتانی جیهان هەمیشە هەوڵیان داوە عێراق بكەنە بازارێك بۆ ساغ كردنەوەی كاڵاكانیان .
راشیگەیاند كە ئاماژەكان لە رووی ئابووری لە عێراق وا نیشان دەدەن كە رێژەی بێكاری زیاترە لە 35 سەدا تێپەڕیوە . رێژەی هەژاری لە هەندێ پارێزگا گەیشتووتە 52 لە سەدا .عێراق لە رووی قەرز بەرەو زیادی دەچێت .
قەرز وەرگرتن پێویستە ببێتە سەرچاوەیەكی دارایی بۆ گەراندنەوەی ئەو قەرزە ، عێراق وڵاتێكە زۆر دەوڵەمەندە زۆر جێگەی داخە قەرز لە هەندێ وڵات وەردەگرێت كە بودجەكەی چارەگی بودجەی عێراقە .
عێراق كەوتۆتە ژێر ركێفی وڵاتێكی هەرێمی ئەمەش وای كردووە عێراق بەرەو ئایندەیەكی نادیار دەبات .
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا گوتی :
پەیوەندی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا ، سەرچاوەكەی دەستوورە.هەردوو لا ئەگەر پابەند بن بە دەستوورەوە ئەوا هیچ كیشەیەك لە ئارادا نابێت ، بەڵام عەقلیەت لە عێراق عەقلیەتێكی شۆڤینییە . تا ئێستا نازانن دەسەڵاتی فیدراڵی چیە . بۆیە مامەلەكردنیان بەمشێوەیە نیە بەڵكو دەیانەوێت وەكو پارێزگایەك سەیری پارێزگاكانی عێراق بكەن .
پیش ئێستا بودجەی عێراق لە ساڵی 2019 لە سەر 453 ملیار دینار تەرخان كرابوو ، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی ئێستا كە 320 ملیار دینارە تەرخانكراوە تەنها بۆ ماوەی 3 مانگە ئەو برە پارەیەش بەپێی رێككەوتن هاتۆتە ئاراوە ، چونكە پێویستە ئەو پارەیە لە بودجەی ساڵی 2020 جێگیربكرێت تا ساڵی 2021 .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.