رەحیم رەشیدی ئەندام لە ئەنیستیتۆی گۆڵد بۆ كاروباری ستراتیژی نەتەوەیی لە واشنتن لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رەوشی عێراق و ململانێكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی رایگەیاند
لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا عێراق جێگەی بایەخ بووە ، بەڵام ئەو سیاسەتە شكستی هێنایە ، بەوەی بێ خەم بوونە لە دەستتێوەردانی وڵاتانی هەرێمی بەتایبەتی ئێران .
روونیشیكردەوە ، هەرچەند دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ چەندین جار بۆچوونی خۆی سەبارەت بە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرا كردووە كە نابێت ئەمەریكا لەو ناوچانە بوونی هەبێت و خۆی دووچاری ئەو كێشانە بكاتەوە ، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ئەمەریكا نەیتوانیوە دەستبەرداری عێراق بێت و هەمیشە بە چەقی سیاسەتی ئەمەریكای بینیوە .هەمیشە ترامپ ئەوەی گوتووە كە ئێمە 7 تریلیۆن دۆلارمان لەو وڵاتە خەرج كردووە و وا بە ئاسانی جێی ناهێڵین .
ئیستا عێراق گۆرەپانی ململانیی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە ، بۆ نموونە دروستبوونی داعش و گەیشتنی بە لێوارەكانی شاری بەغدا ئەمە نیشانەیەكی ئاشكرایە بۆ ئەو دەستتێوەردانە هەرێمی و نێو دەوڵەتییە .
رەحیم رەشیدی راشیگەیاند كە عێراق بۆ گەراندنەوەی سەروەری پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتییە بەتایبەتی ئەمەریكا بۆ رزگار بوون لەو دەستتێوەردانانەی كە لە رابردوو دەرهەق بەرامبەر عێراق كراوە
ترامپ پیویستی بەوەیە سیاسەتی خۆی لە دەرەوە رەنگرێژ بكات ، خۆی وا نیشان بدات سەركەوتوو بووە ،
هەروەها لە بەرامبەر ئەوەدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لە بەر ئەو بارودۆخە سەختەی عێراق پێویستی بە ئەمەریكا هەیە
هەروەها كوردیش لە هەرێمی كوردستان لەو چوارچێوەیەدا پێگەی گرنگی هەیە ، لە چوارچێوەی عێراق وەك هەرێمێكی بەهێز لە عێراقێكی دیموكراتدا ، هەروەها لەو دیدارەیدا لە واشنتن گرنگی خۆی دەبینێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.