Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:21

وه‌زیرى تەندروستی سه‌ردانى ده‌روازه‌ی کۆمه‌ڵگاى ئیبراهیم خه‌لیلی کرد

کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌ ده‌ست پێكی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای دهۆك سه‌ردانی قه‌زای زاخۆ كرد و ده‌روازه‌ی سنوری ئیبراهیم خه‌لیلی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئه‌مرو سێ شممه‌ ١٨\٨\٢٠٢٠ دكتۆر سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى له‌گه‌ڵدا به‌مەبەستی ‌دانوستاندن و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌گشتى و بەتایبەتی ئه‌و رێكارانەی بۆ ڕووبه‌ڕووبۆنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌درێن سه‌ردانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیلیان كردو له‌لایه‌ن "حه‌مید عه‌لى" سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگایه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا.

ھەر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندى یاوه‌ری و سه‌رپه‌رشت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگا سه‌ردنێكى مه‌یدانى به‌شه‌كانى تاقیگه‌ى كۆمه‌ڵگاو پردى نێوان وڵاتى توركیاو هه‌رێمى كوردستانیان كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانى ئه‌و تاقیگه‌ نوێیەشیان كرد كه‌ تایبه‌ت بۆ پشكنینه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا دروست كراوه‌و ده‌كه‌وێته‌ كاره‌وه‌.

دواتر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی رێنمانییه‌ ته‌ندروستیه‌كان  بێت له‌ لایه‌ن هاووڵاتیان كه‌ له‌و ده‌روازه‌ سنوریه‌ هامشۆ ده‌كه‌ن، دواتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی و دهۆك و تیمی به‌ره‌نگار بووبنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ته‌رخانكراوه‌ كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی ته‌ندروستی و به‌ تایبه‌ت بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گفتوكۆی له‌ بار‌ه‌وه‌ كراو، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كرنی باشتر بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگاكان بوون به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ دهۆك به‌رز بووه‌وه‌ته‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.