وته‌بێژی پۆڵیسی هاتۆچۆی سۆران رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ منداڵێك بوو به ژێر ئۆتۆمبیله‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
دلاوه‌ر له‌تیف وته‌بێژی پۆڵیسی هاتۆچۆی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئابی 2020، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری(شێڵان) لە گەرەکی (ئازادی) قه‌زای سۆران روویداوه و تیایدا ئۆتۆمبێلی جۆری(کیا سۆرینتۆ) کە شوفێرەکەی ئافرەتە خۆی کێشاوە بە مناڵدالێک کە پاسکیلی لێخوریوە لە نێو شەقامە لاوەکیەکانی گەرەکهكهدا.
وته‌بێژی پۆڵیسی هاتۆچۆی سۆران گوتیشی: لە ئەنجامدا منداڵەکە بەناوی (رەهەند عه‌بدولره‌زاق قاسم) کە تەمەنی (7) ساڵە دەسبەجێ گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.