ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانیان به پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ باشووری قه‌زای مه‌خموور، ١٠ تیرۆریستی داعش كوژران.
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ باشووری قه‌زای مه‌خموور ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ١٠ تیرۆریست و پاشماوه‌كانی داعش كوژراون و نۆ ئه‌شكه‌وت و كۆگای كه‌لوپه‌لی خۆراك و ده‌رمانی رێكخراوه‌كه خاپوور كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.