Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:27

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای ئازادکردنی سه‌رۆکی مالی ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێش ،سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی مالی ئیبراهیم ئه‌بوبه‌كر كیتا و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه‌ و داوا ده‌كات به‌زووترین كات ئازاد بكرێن.

ستیفان دوجاریك ، وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی : سكرتێری گشتی داوا ده‌كات دووباره‌ ده‌ستوور ڕێك بخرێته‌وه‌ و به‌زووترین كات سه‌روه‌ری یاسا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ مالی.

77

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ربازانی یاخیبووان سه‌رۆكی مالی و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای دیكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌رباز له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كاتییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی باماكۆ یاخیبوون و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای مه‌ده‌نی و سه‌ربازییان ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.