Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:35

کازمی گه‌یشته‌ واشنتۆن

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته‌ واشنتۆن و چاوه‌ڕان ده‌كرێت سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا.

دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا به‌غدای پایته‌ختی جێهێشت و به‌ره‌و واشنتۆن به‌رێكه‌وت.

پێشتر نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یاندبوو كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی له‌ كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ-دا كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ردوولا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.