Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:04

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ەوە

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بى سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سوپاسنامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بەناوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکڕاتی کوردستانەوە سوپاس و پێزانیمان ئاراستەی سەرۆک و سکرتێر و ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی ھەرچوار پارچەی کورستان و، ھەروەھا سوپاسی نوێنەرایەتی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و، ناوەند و دامەزراوە زانستی و میدیاییەکان و کەسایەتیە ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمیەکان و نوێنەرانی پێکھاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری(١٦ـی ئاب)، حەفتاو چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەیام و پیرۆزباییەکانیان بەشداربوون لە بەرزڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزەدا..

پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆڕگانەکانی دیکەی پارتیمان لەم بیرەوەرییە شکۆدارەدا ، کە ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی بوون، مایەی سوپاسگوزاریی و پێزانینی زۆرمانە، ئومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەكگوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەكبخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و فەراھەمکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

ھاوکات دەستخۆشی و سوپاسی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کادیر و ڕاگەیاندنکار و ئەندام و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان و سەرجەم ئۆرگانەکان دەکەین، کە وێڕای پابەندبوونیان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی، بە جۆش و خرۆش و گیانی پارتایەتی، سەربەرزانە یادی حزبەکەیان، بە چالاکی جۆراوجۆر و بەتایبەتی لە رێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە شکۆدار و پیرۆزترکرد.

جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و هیوادارین هەرچی زووە قەیران و ناخۆشییەکان کۆتاییان پێ بێت و، ھەر سەرکەوتووبن....

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١٩ـی ئابی ٢٠٢٠

Image may contain: text

1818

1 Comment

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.