Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:19

هه‌واڵگری عێراق: داعش پلانی دانابوو زنجیره‌یه‌ک کرده‌ی تیرۆریستی له‌ سامه‌ڕا ئه‌نجام بدات

کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق،ده‌ڵێت:  سێ شانه‌ی تیرۆریستی سه‌ر به‌ داعشیان له‌ قه‌زای سامه‌ڕا سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ میدیاكانی خۆجێیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، سێ شانه‌ی تیرۆریستیی داعشیان له‌ قه‌زای سامه‌ڕا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی سێ شانه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ن 14 كه‌سه‌، ده‌ستگیركراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه‌ كه‌ ئه‌و سێ شانه‌ تیرۆریستییه‌ی داعش كه‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تیشیان له‌گه‌ڵدایه‌، پلانیان دانابوو زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له‌ ناوچه‌كانی سه‌ربه‌ قه‌زای سامه‌ڕا ئه‌نجام بده‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.