دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٤دۆلار و ٧٦ سه‌نت و به ٤٥ دۆلار و٠٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٩ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤٥ دۆلار و ٠٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٤٢ دۆلار و ٥٦ سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی ئه‌نیستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكی نه‌وتی خاوی بازرگانیی ئه‌مریكی له عه‌مباره‌كان بۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرده‌وه. له كاتێكدا چاوه‌ڕوانی له بازاڕه‌كان ئه‌وه بوو كه نه‌وتی عه‌مباره‌كان دوو ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه خاوی برێنت له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ١٤ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٢١ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٩٧ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.