لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕییه‌وه، كاری وه‌به‌رهێنانی له عێراق په‌كخراوه.
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولحه‌مید زیاب ،ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه عێراق به سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئابووری زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و گوتی: هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی پێشوو بۆ سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵات، ته‌نها پشتیان به نه‌وت به‌ستبوو، به‌ڵام حكوومه‌تی ئێستا دركی به‌وه كردووه كه عێراق سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی بۆ داهات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت.
گوتیشی: وه‌به‌رهێنان یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانه كه ده‌كرێت بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئابووری وڵات پشتی پێ ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕییه‌وه، كاری وه‌به‌رهێنانی له عێراق په‌كخراوه.
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولحه‌مید زیاب راشیگه‌یاند كه یاسای ئه‌نجوومه‌نی بنیاتنان، كاری ده‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق رێكده‌خاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.