ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان له فه‌توایه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له خشته‌بردنی نه‌خۆش له لایه‌ن هه‌ندێك پزیشك و نۆرینگه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و تاقیگه‌و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه حه‌رامه.
ده‌قی فه‌تواكه:
قال تعالى: { فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ } (سوره النحل: 43)
الحمد لله، والصلاه والسلام على سیدنا محمد رسول الله، وعلى ێله وصحبه ومن والاه وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاوڵاتیان پرسیاری گازنده ئامێزییان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به گۆڕانی كاری به‌شێك له پزیشك و نۆرینگه و ده‌رمانخانه و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له كاری مرۆڤدۆستی و خزمه‌تگوزاری و دڵسۆزی بۆ نه‌خۆشه‌كان, بۆ كاری بازرگانی و چاوچنۆكی و له‌خشته‌بردن، به شێوازێك كه كه‌سی نه‌خۆش به پێی پێویست و دروست خزمه‌ت ناكرێت, به‌ڵكو زۆرجار نه‌خۆشه‌كه چه‌ندین جۆری تیشك یان پشكنینی گرانبه‌های بۆ ده‌نوسرێت, یان ئاراسته ده‌كرێت كه ته‌نها له فڵانه ده‌رمانخانه ده‌رمانه‌كان وه‌ربگرێت, یان ته‌نها له فڵان تاقیگه پشكنینه‌كانی ئه‌نجام بدات، یان پێویستی به هه‌ندێك ده‌رمان نییه و بۆی ده‌نوسرێت, كه جاری وا هه‌یه – وه‌ك پسپۆڕانی ئه‌و بواره له توێژینه‌وه‌كانیاندا باسیان كردووه – هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان پێچه‌وانه یه‌كتری كارده‌كه‌ن, و لێكه‌وته وكاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له: (7 ژو الحجه 1441كۆچی = ۲٨/٧/٢٠٢٠ز), پاش به‌دواداچونی كه‌یسه‌كه و گوێگرتنی له چه‌ندین پسپۆڕ‌و شاهێدحاڵ, كه سكاڵایان له و باره‌وه هه‌بووه: به پێویستی زانی ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه بدات:
1ـ هه‌ر پشكنینێك یان ده‌رمان نوسینێك به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به كاری پیرۆزی پزیشكی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت: حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن, كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق . قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: :{مَن قَتَڵ نَفۡسَۢا بِغَیۡڕ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَاد فِی ٱلۡأَرۡچِ فَكَأَنَّمَا قَتَڵ ٱلنَّاسَ جَمِیعا ۆمَنۡ أَحۡێاهَا فَكَأَنَّمَاۤ أَحۡێا ٱلنَّاسَ جَمِیعاۚ ۆڵقَدۡ جَاۤۆتۡهُمۡ رُسُلُنَا بِٱلۡبَیِّنَـٰتِ پُمَّ إِنَّ كَپِیرا مِّنۡهُم بَعۡدَ ژَ ٰلِكَ فِی ٱلۡأَرۡچِ ڵمُسۡڕفُون}(سوره المائده 32). واته: هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ كه‌سێكی بێ‌تاوان بكوژێت, یان ناڕاسته‌وخۆ هۆكار بێت بۆ كوشتنی , یان فه‌ساد له كۆمه‌ڵگادا بڵاوبكاته‌وه و كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام بدات و زه‌ره‌ر بگه‌ێنێته مرۆڤه‌كان ئه‌وه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه , چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو مرۆڤه‌كانی كوشتبێت, چونكه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریه‌ك مرۆڤ ده‌ستدرێژی كردنه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی كه خودا خولقاندویه‌تی, به پێچهوانهیشیهوه ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی پاراست یان ڕزگاری كرد, چاكایهكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی كردووه لای خودا , وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی زیندوو كردبێته‌وه ڕزگاری كردبێت.
2- هه‌ر ده‌رمانێك له ئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست بنوسرێت له ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا: تاوانه و كارێكی حه‌رامه و له‌سه‌ر پزیشكی موسوڵمان و مروڤدۆست پێویسته خۆی لێ بپارێزێت. چونكه ڕاسته‌وخۆ ئیستیغلال كردن و به‌تاڵان بردنی ماڵی موسه‌ڵمانانه ئه‌مه‌ش له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا حه‌رامه. وه‌ك قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: {ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا ڵا تَأْكُلُوا أَمْۆاڵكُم بَیْنَكُم بِالْبَاگِلِ إِلَّا أَن تَكُونَ تِجَارَهً عَن تَرَاچٍ مِّنكُمْ) تَرَاچٍ} (سوره النسا‌و: 29)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "لا یحل مال امرئ مسلم إلا بگیب نفس منه" (رواه الإمام أحمد فی مسنده). واته: " ماڵی هیچ موسوڵمانێك به‌وی دیكه حه‌ڵاڵ نییه مه‌گه‌ر بهخواهیشت و له دڵه‌وه بیبه‌خشێت". هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌یاندنی زه‌ره‌ری جه‌سته‌یی به نه‌خۆشه‌كان و به پێی قاعیده‌ی شه‌رعی ئه‌و پزیشكه (چامن) و به‌رپرسیار ده‌بێت.
3ـ-هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به نه‌خۆش, به‌بێ ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشكی پسپۆڕ یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی ڕێگه‌پێدراو : ئه‌وا له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه‌و حه‌رامه, هه‌روه‌ك چۆن له ڕووی یاسایشه‌وه قه‌ده‌غه‌یه. چونكه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هه‌رشتێك ببێته هۆی زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌خود یان به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌وه حه‌رامه, وه‌ك حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌رمان ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمویه‌تی : "لا چرر ولا چرار"، (رواه ابن ماجه والدار قگنی وغیرهما عن ٲبی سعید الخدری (رچی الله عنه) ورواه الامام مالك فی الموگٲ عن عمرو بن یحیی عن ٲبیه (رچی الله عنه) وله گرق متعدده). واته: "نه له سه‌ره‌تاوه زه‌ره‌ر به گه‌س بگهێنهو نه كه‌سیش زه‌ره‌رت پێ بگه‌ێنێت یان زه‌ره‌ر به یه‌كتر بگه‌ێنن" ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش یاسایه‌كی گشتی و سه‌ره‌كی له ئیسلامدا دامه‌زراوه كه لای زانایان به تایبه‌ت شافیعییه‌كان یه‌كێكه له پێنج بنه‌ما فیقهیه گه‌وره‌كان كه بریتییه له یاسا‌و بنه‌مای فیقهیی (الچررُ یُزالُ): واته:" هه‌موو جۆره زه‌ره‌رو سته‌مێك پێویسته ده‌مه‌و ده‌ست لاببرێت له‌سه‌ر سته‌ملێكراو زه‌ره‌ر لێدراو".
4- هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت, یان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوبێت , ئه‌وه حه‌رامه بدرێت به نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت , یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت , به هه‌مان به‌ڵگه‌كانی سه‌ره‌وه.
5- گران كردنی نرخی پشكنین و ده‌رمانه‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆش : كارێكی ناشه‌رعیی و قیزه‌ونه, به‌ڵكو پێویسته پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت و, نرخه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران بدرێت, به تایبه‌ت له‌م هه‌ل و مه‌رجه سه‌خته‌ی ئێستای كوردستاندا، ئه‌مه‌یش به پێی ڕێنمایی ئایه‌تی پیرۆزی : {ۆتَعَاۆنُوا۟ عَڵى ٱلۡبِرِّ ۆٱلتَّقۡۆىٰۖ ۆڵا تَعَاۆنُوا۟ عَڵى ٱلۡإِپۡمِ ۆٱلۡعُدۡۆ انِۚ ۆٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِیدُ ٱلۡعِقَابِ}،(سوره المائده: 2). واته:" پێویسته به‌رده‌وام هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه و كاری باش و خوداناسی , هاوكاری یه‌ك مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه و تاوان و ده‌ستدرێژی , له‌خودا بترسن و ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن, چونكه سزای خودا له پاشه‌ڕۆژدا زۆر سه‌خته".
6ـ هه‌رجۆره رێكه‌وتنێك له نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه‌و تاقیگه‌كاندا له سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجامبدرێت كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان، كه به داخه‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌ش بوونی هه‌یه‌و پێویسته پزیشك و ده‌رمانسازان و خاوه‌نی تاقیگه‌كان خۆیان له‌و حه‌رامه بپارێزن و له خودا بترسن.
7ـ هه‌ركه‌سێك پسپۆڕ نه‌بێت له‌و بواری پزیشكی و ده‌رمانسازیدا حه‌رامه خۆی بكات به پزیشك و ده‌رمانساز، به‌و پێیه‌یش تاوانبار‌و (چامن) ده‌بێت له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ، راسته‌وخۆ زه‌ره‌ر بگه‌ێنێت به نه‌خۆشه‌كه یان به سیرایه‌ت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: « مَنْ تَگَبّب ولم یكن بالگبِّ معروفا فأصاب نفسا فما دونها، فهو چامن» (أخرجه الدارقگنی وأبو داود والنسائی وغیرهما وصحّحه الحاكم عن عمرو بن شعیب عن أبیه عن جده (رچی الله عنهم) ئه‌مه‌یش مهسئهلهیهكه له لای تێكڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی كۆ ده‌نگی له سه‌ره. بڕوانه: الاستژكار الجامع لمژاهب فقهاو الأمصار لابن عبد البر القرگبی المالكی: (25/55)، وبلوغ المرام للحافڤ العسقلانی الشافعی مع سبل السلام: (2/363). المفاتیح فی شرح المصابیح لمڤهر ا‌لدین الحنفی: (4/ 217).
له كۆتاییدا ئه‌م خاڵانه به گرنگ ده‌زانین وه‌ك ئامۆژگاری و داخوازی:
یه‌كه‌م: داخوازین له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ, به دواداچون و لێپرسینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن له‌و پرسه گرینگه, كه سه‌رتاسه‌ری هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتۆته‌وه به شێوازێك له شێوازه‌كان لێی زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
دووه‌م: ئه‌ركی سه‌رشانی حوكمه‌ته گرینگی ته‌واو بدات به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی, له‌هه‌ردوو ڕووی كه‌رسته و پێداویستی پزیشكی و ستافه‌كان, له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌بێ جیاوازی , له پێناو ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان مه‌جبور نه‌بن به‌و لێشاوه په‌نابه‌رنه به‌ر نه‌خۆشخانه ئه‌هلی و ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌كانیان, له‌وێش له‌لایه‌ن هه‌ندێك نه‌فس نزم و فرسهتوهرگر و چاوچنۆكهوه له‌خشته ببرێن و سته‌میان لێبكرێت. چونكه به داخه‌وه له ئێستادا جیاوازییه‌كی زۆر به‌دیده‌كرێت له خزمه‌تگوزارییه‌كاندا له نێوان كه‌رتی حوكمه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه‌یش مایه‌ی دڵگرانییه و پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌نوكه‌یی هه‌یه.
سێیه‌م: داخوازین له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی گرنگی خۆیان ببینن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م پرسه و هاوشێوه‌كانی له پێناو قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و دیارده خراپانه‌ی كه قه‌یرانی ماڵی و گیانی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه.
چواره‌م: ئه‌ركی په‌رله‌مانه به ته‌شریعكردنی یاسای تایبه‌ت به ته‌جریمكردنی هه‌موو جۆره ئیستیغلال و لهخشتهبردنێك به تایبه‌ت له كه‌رتی پزیشكیداو ئه‌ركی حوكمهتیشه به جێبه‌جێكردنی, له پێناو ئاسوده‌یی خه‌ڵك و به‌رجه‌سته‌بوونی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا و نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا, چونكه ئه‌ویش سته‌مه و سته‌میش پێویسته ئه‌نجام نه‌درێت به تایبه‌ت له ژێر په‌رده‌ی كارێكی مرۆڤدۆستی پیرۆزی وه‌ك پزیشكیدا , خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ربێت) فه‌رمویه‌تی: " موسوڵمان برای موسوڵمانه, سته‌می لێناكات , خیانه‌تی لێناكات, سه‌ری ده‌خات له‌كاتی ته‌نگانه‌دا "وه‌ك ده‌فه‌رموێت : "المسلم أخو المسلم، لا یڤلمه ولا یسلمه ولا یخژله".(مُتَّفق علیه عن عبد اللَّه بن عمر (رچی الله عنهما).
پێنجه‌م: داواكاریشین له هاوڵاتیان چاوكراوه‌بن و نه‌چنه ژێر كاریگه‌ری چاوچنۆكانه‌وه و بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی وساده په‌نا بۆ نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌كان نه‌به‌ن , وه زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن تا وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌رچی له ئێستادا حكومه‌ت فشاری دابه‌زاندنی نرخه‌كانی خستووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، به‌ڵام هێشتا ئه‌و نرخانه‌ی كه دیاری كراون له توانای هاوڵاتیاندا نییه و پێویسته نرخه‌كان زۆر گونجاوتر بێت له گه‌ڵ ئاستی ده‌رامه‌تی زۆر نزمی ئه‌مڕۆی هاونیشتیمانیانی هه‌رێمدا.
( خوای گه‌وره هاوكاری دڵسۆزانه)
وصلی الله تعالی علی سیدنا محمد وعلی ێله وصحبه أجمعین
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
هه‌ولێری پایته‌خت
7 ژو الحجه 1441كۆچی = 28 ته‌موز ی 2020ز = 6 خه‌رمانانی 2720ك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.