Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:24

له‌ که‌رکوک چه‌کدارێکی حه‌شدی شه‌عبی ئاگری له‌ ژنه‌که‌ی خۆی به‌ردا

کوردستان TV
100%

پیاوێكی خه‌ڵكی شاره‌دێی یایچی ئاگری له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ردا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: چه‌كدارێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگری له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ردا.

ڕاشیگه‌یاند: هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵان بووه‌ و ماوه‌ی ساڵێك بووه‌ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ پێك هێناوه‌.

گوتیشی: به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌ ناو یه‌كێك له‌ باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی خۆی شاردووه‌ته‌و و تا ئێستا ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس نه‌كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.