Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:17

زیاتر له22 ملیۆن و 322 هه‌زار که‌س له‌ جیهان تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان له‌ ویلایه‌تی هوبه‌ی چین'ه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه‌، گه‌یشتۆته‌ ٢٢ ملیۆن و ٣٢٢ هه‌زار و ٢٠٥ كه‌س.

ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، رایگه‌یاند تاكوو ئێستا ٧٨٤ هه‌زار و ٦٥٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٢ ملیۆن و ٣٢٢ هه‌زار و ٢٠٥ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

تاكو ئێستا ١٥ ملیۆن و ٦٢ هه‌زار و ٩٧٥ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه‌ و شه‌ش ملیۆن و ٤٧٤ هه‌زار و ٥٧٧ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

كۆرۆنا به‌ توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مریكا. تاكو ئێستا له‌وێ پێنج ملیۆن و ٦٥٦ هه‌زار و ٢٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراوه‌ و ١٧٥ هه‌زار و ٨٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.