Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:29

خوشک و برایەک لە زێی گەورە خنکان

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە  ئێواره‌ى ئه‌مرۆ  چوارشه‌ممه‌ خوشک و برایەک بە ناوەکانی (فاتیمە عەزیز) تەمەن 15 ساڵ و (عەبدوڵا عەزیز) تەمەن16 ساڵ، لە زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان.

 راشیده‌گه‌یه‌نن کە تا ئێستا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و تیمەکانی ژێرئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکان.

 تا ئێستاش هیچ راگه‌یاندراوێكى فه‌رمی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ نیه‌ سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى رووداوه‌كه‌و هۆكاری خنكانیان

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.