له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت بهپكشنینی پێشوه‌خته‌ى ئۆتۆمبێڵی هاورده‌كراو روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی داراییدا هاتووه ، سەبارەت بە پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراوو پێدانی بڕوانامەی ( COC )، جەخت دەكەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەكانی بەیانی ژمارە(٤٥)ی ساڵی ٢٠٢٠ ی هاوبەش لەنێوان وەزارەتمان و وەزارەتی ناوخۆ، کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگری کردن لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی خراپ و کوالێتی نزم، ئەوا پشكنینی پێشوەختە تەنها لەو وڵاتە دەکرێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لێوە هاوردەکراوە
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كهبەپێچەوانەوە ڕێگا نادەین ئەم جۆرە پشكنینە لە دەروازەكان ئەنجام بدرێت وئۆتۆمبێل بەبێ بروانامەی ( COC ) هاوردەبکرێت.
دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونیشده‌كاته‌وه كه سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێل لەدەروازەكانی هەرێمی کوردستان دەكەن ناڕاستن و دوورن لە ڕاستیەوە، وەهەرکەس هۆكاری بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بێت، ڕووبەڕوی یاسای دەكەینەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.