Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:03

سەردانی کازمی بۆ ئەمەریکا وەچەرخانێکی گەورەیە لەناوچەکە

كازمی پێویستی بە چەند هەنگاوێكە بۆ كۆنترۆڵ كردنی عێراق
سەردانی كازمی بۆ ئەمەریكا وەچەرخانێكی گەورەیە لەناوچەكە
کوردستان TV
100%

ئەیاد حاجی نامق ئەمینداری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بابەتی عێراق لە ملكملانێی وڵاتانی هەرێمی و زلهێزدا  رایگەیاند كە ئەمرۆ شاندی عێراق لە واشنتننن و كۆبوونەوەیەك و دیدارێك لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمەریكا ئەنجامدرا .

روونیشیكردەوە كە ئەو سەردانەی كازمی بۆ ئەمەریكا ، بە بۆچوونی خۆم وەچەرخانێكی گەورەیە كە بەسەر بارودۆخی عێراق روودەدات  ، بەتایبەتی دوای كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان كازمی و ترامپ .

هەروەها گۆرانكاری گەورە هەیە لە گۆرەپانی هەرێمی و هەروەها خودی ئەمریكا .

عێراق و ئەمەریكا دوو ریكەوتنیان واژوو كردووە یەكەمیان ستراتیژی و ئەوەی تر سەربازی . یەكەمیان ساڵی  2008 بوو ، باس لە ژمارەو جۆری سەربازی و مانەوەیان لە عێراق كرد .

لەساڵی  2011 ـەش رێكەوتنی دووەم روویدا لە سەر ئالیەتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق .

لەساڵی  2014 ـەش عێراق تووشی جەنگی تیرۆریستانی داعش هات ، بۆیە عێراق داوای مانەوەی هیزەكانی ئەمەریكایان كرد .

سێ تەوەر كە زۆر گرنگن لەو سەرانەدا باسی لێوە دەكرێت لەوانەیە ئاسایش ، ئابووری ، كۆرۆنا ، سێ چەمكن عێراق داوای دەكات لە ئەمەریكا كە چۆن چارەسەری بكەن و هاوكاری عێراق بكەن .

ئەمەریكاش لە بەرامبەردا داوا دەكات كە میلیشیاكان و ئەوانەی پشتیوانی ئێرانن سنووریان بۆ دابنرێت

كازمی لە ئێران رایگەیاند كە ئێمە بە تەواوی سەروەری لە گەڵ ئێراندا مامەڵە دەكەین ئەوە شتێكی نوێ بوو .

هەروەها كازمی هەوڵ دەدات ، كە سەروەری عێراق بگەرێنێتەوە ، ئەو سەردانەشی بۆ ئەمەریكا ئەگەر سەركەوتوو بێت ، ئەوا ئەمەریكا هاوكاری عێراق دەكات .

كازمی هەوڵ دەدات شەقامی عێراق بۆ خۆی رابكێشێت ،ئەگەر  ئەو داوایانەی پامپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جێبەجێ بكرێت ، كە بریتی بوون لە  چاككردنی رەوشی ئەمنی و چارەسەركردنی گروپە چەكدارەكان ، هەروەها بوونی  عێراقێكی خالی لە گەندەڵی  

دواتر پێویست دەكات چەك بە دەست دەوڵەتەوە بێت .

كازمی پێویستی بە چەند هەنگاوێكە بۆ كۆنترۆڵ كردنی عێراق .

پشتیوانی ئەو چەكدارە میلیشیاكانە ببڕێت ، هەروەها لە رووی گەندەڵی پێویستە هەنگاو بنێت بۆ بنبڕكردنی ، ئەویش لە سەری ئەوان بدات .

شاندی هەرێمیش لەو سەردانەدایە داواش لەو شاندە دەكرێت رێز لە كەمە نەتەوایەتییەكان بگیرێت و دیموكراسی لە كوردستان پێشبكەوێت و گەندەڵی بنبڕبكرێت و یەك هێزی پێشمەرگە هەبێت ، دادوەری گرنگی پێبدرێت بەمەش ئەمەریكا زیاتر لە كورد و هەرێمی كوردستان دێتە پێشەوە .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.