كاتۆ سەعدولڵا لێكۆڵەری سیاسی لە واشنتن لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان رایگەیاند كە دوای گەیشتنی كازمی بۆ ئەمەریكا ، بۆ گفتوگۆكردنی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمەریكا سەبارەت بە خاڵی دووەمی ئەو رێككەوتنە بكەن و ئەمرۆش گەیشتنە تێگەیشتنێكی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئەمەریكا .
روونیشیكردەوە كە عێراق دووچاری چەند گرفتێكی گەورە بۆتەوە لەوانە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە بە شێوەیەكی بەربڵاو ، هەروەها باری ئابووری عێراق تووشی دارمانێكی گەورە بووە ، هەروەها كێشەی بوونی میلیشیا كە سەرئێشەی بۆ عێراق و بۆ تەواوی ناوچەكە دروست كردووە .
هەر بۆیە بەر لە چەند رۆژێك جەنەراڵ مەكینز رایگەیاندووە كە ئەگەر عێراق بیەوێت یان نەیەوێت ئەوا هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بۆ ماوەیەكی درێژە دەمێننەوە و عێراق ناوچەیەكی ستراتیژیەتی ئەمنییە سەبارەت بە ئەمەریكا .
راشیگەیاند كە هاتنی كازمیش بۆ ئەمەریكا هەڵێكی دواییە بۆ ئەوەی كیشەی عێراق چارەسەر بكرێت ، بەڵام ئەگەر سەركەوتوو نەبیت لە كۆبوونەوەی لە گەڵ ترامپ ئەوا عێراق بەرەو بارودۆخێكی نەخوازراو دەچێت
راشیگەیاند سبەی ترامپ لە گەڵ كازمی بە تەنها كۆدەبنەوە لە كۆشكی سپی .
بەپێی بۆچوونی لێكۆڵەری سیاسی ، لەو كۆبوونەوەیەدا تەواوی مەسەلەكان باسی لێوە دەكرێت .
پێویستە كورد و سوننەش هاوكاری كازمی بكەن ، هەموو وڵاتانی كەنداویش چاوەروانن كە دڵنیا بن لەوەی كازمی پشت بە وڵاتانی كەنداو دەبەستێ بۆ ئەوەی هاوكاری عێراق بكەن .
ئەوە دوا هەڵە بۆ عێراق بۆ ئەوەی پشتیوانی ئەمەریكا و ولاتانی جیهان بە دەست بێنێت .
راشیگەیاند كە كۆبوونەوەكەی ترامپ و كازمی یەكلاكەرەوە دەبێت .
ئەمرۆش پامپیۆ رایگەیاند گەندەلی نابێ بمێنێت ، هەروەها باسی هەلبژاردنی كرد كە ئەمكەریكا بە هاوكاری یوئێن پشتیوانی ئەو هەلبژاردنە دەكات ، جگە لە باس كردنی میلیشیاكان كە ئەوە بابەتێكی زۆر گرنگە .
دوای ئەوەی ئەمەریكا بە رێژەیەكی زۆر پشتیوانی عێراقی كردووە كەچی میلیشیاكان و خەڵكی عێراق دژایەتی ئەمەریكا بكەن ئەوە لە لای ئەمەریكاوە قبوڵ نییە .
ئەمرۆ كۆنگرێس داوای لە ترامپ كردووە كە توند بێت لە گەڵ عێراق چونكە لە 2014 تا ئێستا ئەمەریكا زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری بۆ كڕینی چەك بۆ عێراق خەرج كردووە دژ بە داعش . ئەو پارەیە وەكو پێویست نەگشتۆتە دەست دامەزراوەی سەربازی عێراقی .
سەبارەت بە كورد و پێگەی سەبارەت بە تێڕوانی ئەمەریكا ،كۆتۆ سەعودولڵا لێكۆڵەری سیاسی لە واشنتن رایگەیاند كە هەر گۆرانكارییەكیش رووبدات دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمەریكا هەرێمی كوردستان ، و كورد دۆستی ئەمەریكا دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.