Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:23

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان ھەرێم و عێراق لەسەر پرسی بوودجە دەربڕی

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن لە واشنتۆن بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، کۆبووەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاند مایک پۆمپیۆ و فوئاد حوسێن چاویان بە دیالۆگی ستراتیژی خشاندووەتەوە و جەختیان لەسەر ئەو بنەمایانە کردووەتەوە کە پێشتر لە رێککەوتنی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا-عێراق لەسەری رێککەوتوون.

مۆرگان ئۆرتاگوس راشیگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی بوودجە دەربڕیووە.

مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە کە بەڵێنی ناردنی ھاوکاری مرۆییان بۆ عێراق داوە و بڕی ٢٠٤ ملیۆن دۆلاریش وەک پشتیوانی پێشکەش بەو وڵاتە دەکەن.

راشگەیەندرا کە ئەو ھاوکارییانە بوارەکانی دروستکردنی شوێنی حەوانە بۆ ئاوارەکان، پێداویستی پزیشکی و خۆراک و ئاو و کەلوپەلی پاککردنەوە دەگرێتەوە.

بەم پێیەش ئەمریکا لەوەتەی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تاکو ئێستا بە بڕی ٧٠٦ ملیۆن دۆلار ھاوکاری مرۆیی پێشکەش بە عێراق کردووە، ھەروەھا لەلایەن واشنتۆنەوە بڕی ٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بەمەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش بە عێراق کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.