Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:40

خانووی نێو گوندەکان نۆژەن و دووبارە دروست دەکرێنەوە

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووی نێو حەرەمی گوندەکانی سنوری شارەوانی هەولێر ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە واژووی وەزیری شارەوانی لەسەرە هاتووە لە دوای کۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و  پارێزگای هەولێر،سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای بەدواداچوونی ورد، بریاردرا بە ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووەکانی ناو حەرەمی گوند و کۆمەڵگاکان کە نەخشەی کەرتیان هەیە و کەوتوونەتە ناو سنوری شارەوانییەکان بەپێی نەخشە و ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر  جێبەجێ دەکرێت وە ئەوانەی نەخشەی کەرتیان نییە ھەماھەنگی و پەلە بکرێت بۆ ئامادە کردنی.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.