Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:26

ڤاکسینی کۆڤید 19 لەنێوان شەڕی ئابووری و سیاسی وڵاتان

coved 19
کوردستان TV
100%

لەسەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڤید 19 ناسراو بە کۆرۆنا وڵاتانی دونیا سەرباری گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەستیان بە دۆزینەوەی ڤاکسینی پەتای کۆرۆنا کردووە بەجۆرێک ئەمریکا گرێبەستی لەگەڵ سێ کۆمپانیای دەرمانسازیدا کردووە لەنێویاندا هەریەک لە کۆمپانیای بایۆن تێکی ئەڵمانی و فایزەری ئەمریکی، کە داوای 600 ملیۆن ڤاکسینی بە بەهای نزیکەی 2 ملیار دۆلار لێکردووە، هەروەها هەردوو کۆمپانیای ئەسترازێنێکا و نۆڤاڤاکسیش کە یەکەمیان 300 ملیۆن و ئەوەی دووەمیان 100 ملیۆن ڤاکسین لەخۆدەگرێت.

ktv

بەریتانیا لەگەڵ بایۆن تێک و فایزەر لەسەر کڕینی 30 ملیۆن فاکسین رێککەوتووە، گڕیبەستێکی دیکەشی بۆ 100 ملیۆن ڤاکسین لەگەڵ ئەسترازێنێکا واژۆ کردووە و داوای 60 ملیۆن ڤاکسینیشی لە جەی ئێس کەی و سانۆفی پاستیۆر کردووە. ئەسترازێنێکا لەگەڵ ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا لەسەر 400 ملیۆن ڤاکسین رێککەوتووە. 

خستنەڕووی ئەم بڕە زۆرانەی پارە بۆ دۆزینەوە و کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ماناکەی ڕون و ئاشکرایە کە کێبڕکێکە ئامانجە سەرەکییەکەی دەستکەوت قازانجی گەورەی داراییە، بەمەش ئەو وڵاتانەی کە توانای داراییان لاوازە دووچاری کێشەی زۆر دەبن بۆ دەستکەوتن و کڕینی ڤاکسینەکە.
  
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی سەرباری بوونی نەوتێکی زۆر بەڵام بە مشەخۆر ناسراوە لە کڕینی دەرمان و زۆر پێداویستی دیکە بۆیە بەپێی خەمڵاندن دوای دۆزینەوەی ڤاکسینەکە ئەگەر حکومەتی عێراق ڤاکسین بکڕێت هەر دانەیەک بە 50 دۆلار بێت ئەوا زیاتر لە 2 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ کڕینی ڤاکسین کە ئەوەش پارەیەکە عێراق نەک هەر توانای نییە بەڵکو بۆشی قەرز ناکرێت.

بەپێی شیکاری و بۆچوونی پزیشکانی جیهانی کۆرۆنا لە ئەنفلوەنزای بەراز مەترسیدارترە و کاریگەریشی لەسەر ئابووری و پیشەسازی جیهان گەورەتر بووە بەجۆرێک ئەنفلوەنزای بەراز لە 19 مانگدا نزیکەی 492 تووشبووی تۆمارکراوی هەبوو، کۆرۆنا لە ماوەی کەمتر لە 9 مانگ زیاتر لە 19 ملیۆن و 139 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 714 هەزار گیانلەدەستدانی هەبووە. 

ktv

هەوڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ دەستکەوتی داراییە یان کێبڕکێی زانستییە؟

ئەمجارەیان ڤاکسین تەنیا سامانێکی تەندروستی نییە بەڵکو زۆربەی وڵاتان بەتایبەت ئەمەریکا و ڕوسیا و چین هەوڵی سەرەکییان لە زووتر دۆزینەوەی ڤاکسینەکە قازانجێکی زۆرە.
 
ململانێیەکەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕوسیا و وڵاتی چین لە دۆزینەوەو بەبازاڕکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەخت ترە لەکاتێکدا ئەو سێ وڵاتە خاوەن زۆرترین هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینەکەن کە گەیشتبێتە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەکان.
 
ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دوو هەفتەی ڕابردوو قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی ڕاگەیاند ئەمەش ئەمەریکای خستە مەترسییەوە بەتایبەت کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات دۆزینەوەی ڤاکسینەکەی وەک کارتی سەرەکی بۆ گرتنەوە دەستی دەسەڵاتی سەرۆکی وڵات بەکار دەهێنێت بۆیە لەدواین بانگەشەدا سەرکەوتنی قۆناغەکانی ڤاکسینی ڕاگەیاندووە و باس لەوە دەکەن بەزووترین کات و پێش هەموو وڵاتێک ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەخەنە بازاڕەکانی جیهان.

ئەم ململانێ سەختەی وڵاتان کاریگەری گەورەی لەسەر سەرجەم سێکتەرە ئابوورییەکانی وڵاتان دروستکردووە بەجۆرێک نرخی نەوت ، زێڕ، دۆلار و دراوەکانی دیکە زۆرترین ڕەنگدانەوەیان لەسەر بووە، ئەمەش بۆ بەشی زۆری سەرمایەدار و وەبەرهێنەران و خاوەن کاران بە زیان تەواو بووە.

 

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی - سیامەند کەریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.