Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:27

شەپۆلی کۆچبەران بۆ ئیتاڵیا نزیکەى 150% زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

لە 12 مانگی ڕابردوودا، واتە لە ناوەڕاستی 2019 بۆ ناوەڕاستی 2020، ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى گەیشتوونەتە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، هەرچەندە هەڵمەتی ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دەریادا کەمبووە، بەڵام چوونی کۆچبەران بە بەلەمی چوپی و بچوکەوە زۆر زیاتر بووە.

 

بەپێی ئامارێک کە لۆسیانا لامۆرگیس، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە 1ی ئابی 2019ەوە تاوەکو 31ی تەموزی 2020، 21 هەزار و 618 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا، ئەوە لەکاتێکدا ژمارەکە لە 1ی ئابی 2018 تاوەکو 31ی تەموزی 2019، تەنها هەشت هەزار و 691 کۆچبەر بووە، واتە ئەمساڵ بەڕێژەى 148.7% زیادی کردووە.

لەو ژمارەیە، دوو هەزار و 886 کۆچبەریان لەخوار تەمەنی 18 ساڵەوەن و هیچ کەسێکیان لەگەڵ نییە، هەروەها 16 هەزار و 347 کۆچبەریان بە هەوڵی خۆیان گەیشتوونەتە کەناردەریاکان، واتە هیچ وڵات و ڕێکخراوێکی هاریکاری کۆچبەران لە دەریادا هاوکاریان نەبوون.

زۆربەى کۆچبەران خەڵکی تونس (هەشت هەزار و 984) و لیبیان (هەشت هەزای و 746).

هەر لە ناوەڕاستی 2019 بۆ ناوەڕاستی 2020، 622 پەناخواز لە ئیتاڵیاوە گوازراونەتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پێشوو، 167% زیادی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.