مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم رایده‌گه‌ێنێت كه‌چه‌ند جارێكه چۆته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركووك بۆ وه‌رگرتنی وه‌فاتنامه‌ی خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام پێی ناده‌ن و ھه‌ر جاره‌و بیانوویه‌كی پێ ده‌گرن.
مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم رایگه‌یاند: چه‌ند جارێكه ده‌چمه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركووك بۆ وه‌رگرتنی وه‌فاتنامه‌ی خێزانم، به‌ڵام پێم ناده‌ن و ھه‌ر جاره‌و بیانوویه‌كم پێ ده‌گرن ئه‌مه له‌كاتێدا ئه‌و پزیشه‌كه‌ی له‌ساتی گیان له‌ده‌ستدانی مونای خێزانم له نه‌خوشخانه‌بوو، راپۆرتی داوه‌ته ئیداره‌ی نه‌خوشحانه‌كه.
هره‌وه‌ها گوتی: ھه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستكاری راپۆرتی پزیشكی خێزانم بكه‌ن و ئه‌وه بشارنه‌وه كه به‌ھۆی كۆڕوناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د كه‌ریم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نووسراوی له كۆمپانیای گازی باكووره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركووك ھێناوه بۆ وه‌رگرتنی وه‌فاتنامه‌كه‌ی چونكه مونا ئیسماعیل فه‌رمانبه‌ری كۆمپیانیای نه‌وتی باكوور بوو.
به‌پێی گوته‌كانی مامۆستا محه‌مه‌د، تا ئێستا كه‌یسی ناوبراو له دادگایه و رۆژی چاورشه‌ممه بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده بووه.
مامۆستا محه‌مه‌د ده‌ڵێت، له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه شه‌وی رووداوه‌كه ئه‌ویان له قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه كه‌له‌پچه كردووه، دادگا بانگی كردووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم گوتی: به‌ر له ده‌ستگیركردنیان ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه سكاڵای یاساییان تۆماركردبوو. له‌سه‌ر سكاڵای ئه‌و سێ پۆلیسه چوومه به‌رده‌م دادوه‌ر و گوته‌ی خۆم دا.
ئه‌و ده‌شڵێت: ئه‌و پۆلیسانه له دادگا گوتیان مامۆستا محه‌مه‌د تووشبووی كۆر‌ونا بووه و ویستوێتی ئێمه‌یش تووشی ڤایرۆسی كۆر‌ونا بكات.
مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم كه ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ ئه‌نادوڵۆ داوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و سێ پۆلیسه به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون تا رۆژی دانیشتنی دادگا و ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و سێ پۆلیسه له كه‌یسه‌كه‌دا ده‌ربازیان بووبێت.
رۆژی ١٣ی مانگی رابردوو له‌پاش رووداوی كه‌له‌پچه‌كردنی مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم به‌قه‌ڕۆیڵه‌ی ھاوژینه‌كه‌یه‌وه به‌ھۆی شكاندنی ئامێریكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركووك و گیان له‌ده‌ستدانی مونا ئیسماعیلی ھاوژینی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕی ئه‌و ئامێره بكڕێته‌وه كه ماموستا محه‌مه‌د شكاندوێتی، دواتر ھه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له كه‌یسی كه‌له‌پچه‌كردنی مامۆستا محه‌مه‌د كرد و پاشان له‌سه‌ر ھه‌مان كه‌یس ئه‌و سێ پۆلیسه‌ی مامۆستا محه‌مه‌دیان ده‌ستگیر كرد و به‌قه‌ڕوێڵه‌ی ھاوژینه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌یان كرد ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها بۆ پشتگیرییكردن له ھاوپیشه‌كه‌یان مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركووك خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و داوای ده‌ستگیركردن و به‌سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی كه‌یسی مامۆستا محه‌مه‌د-یان كرد.
شایانی باسه پێنج ھه‌فته به‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی تراژیدیایی "مونا ئیسماعیل" و كه‌له‌پچه‌كردنی مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریمی ھاوسه‌ری به‌قه‌ڕوێڵه‌كه‌یه‌وه تێده‌په‌ڕێ، ئه‌و چیرۆكه‌ی زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا ھێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.