وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دروستكردنی رۆكێتێكی به‌ناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه دوورییه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 100 كیلۆمه‌تر راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران ده‌ڵێت: رۆكێتی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، رۆكیتێكی كرۆز-ی ده‌ریاییه‌و له‌توانایدایه سیسته‌مه به‌رگرییه‌كان ببڕێت و له‌قووڵایی هه‌ڵده‌درێت ، به‌م زووانه‌ش ده‌گاته ده‌ستی هێزه ده‌ریاییه‌كان.
هاوكات وه‌زاره‌ی به‌رگری ئێران ده‌ڵێت: رۆكێتی زولفه‌قار-مان گه‌شه پێداوه‌و دوورییه‌كه‌ی ده‌گاته 1400 كیلۆمه‌تر.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: ده‌ستیان به دروستكردنی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ی دروستكراوی ناوخۆیی له جۆری مۆج كردووه كه بۆ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی كه‌وسه‌رو ساعیقه و ئازرخش به‌كار دێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.