Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:51

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاو بووه‌ 44 دۆلار و 99 سه‌نت

کوردستان TV
100%

به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ ٤٤ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت تا ٤٥ دۆلار و ٤٨ به‌رزبۆوه‌ و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٥ دۆلار و ٣٧ سه‌نت ته‌واو كرد، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٨ دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و به‌ ٤٤ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌، ٤٢ دۆلار و ٦٩ سه‌نت.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی رێخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "OPEC" باس له‌وه‌ كرا كه‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانكراودا نییه‌، چونكه‌ نیگه‌رانییه‌كان له‌ شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاره‌ بۆ دابه‌زینی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.