Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:19

ماڵئاوا دوو کەسایەتی پایتەخت

کوردستان TV
100%

. یونس حەمەد - ئۆسلۆ

له ماوەی تەنیا دوو ڕۆژ نێوانیان پایتەختی کوردستان هەولێر دوو کەسایەتی ژیر ودێرینی لەدەستدا ، (محەمەد عوسمان و ڕەمزی وەلی )، ماڵئاوایی کردنی ئەو دوو کەسایەتیە بۆ وەرزشی کوردستان به گشتی وهەولێری پایتەخت بەتایبەتی کەلەنێکی گەورەی جێهێشت و نەوەکانی پێشوو و ئێستا و دوا رۆژ به بیرێکی پڕ خەمەوە یادیان دەکەنەوە ..

محەمەد عوسمان (ئایکوون)ی وەرزشی کوردستان ئەو وەرزشوانەی وەك چیایەك بوو بۆ یاریزان و وەرزشوانان ،پاڵپشتی ناوبراو بۆ وەرزشوانانی شاری هەولێر هەرگیز له یاد وبیرناکرێت زیاتر له نیو سەدە له نێو یاریگاکانی ئەو شارەدا وای کردبوو هەر چی هەولێرییەك هەیه خۆشی بوێت ، یاریزان بوو له ڕاهێنەرایەتی ئاستی هەمیشە له لووتکەدا بوو ، محەمەد عوسمان ڕۆڵی هەبوو له چوونی یانەی هەولێر بۆ خولە بەرزو باڵاکانی تۆپی پێ ، کاتی خۆی چەند ساڵێك پێش ئێستا کتێبێکم لەسەر ژیانی به چاپگەیاند بیرەوەرییەکانی هەر هەموو وەرزشێکی دەروون پاک و بێگەردبوو، ژیانی بریتی بوون له خزمەتکردنی ئەو شارە که وەك خۆی دەیگێڕایەوە هەولێر هەر هەمووی بۆی یادگاری بووە ..

ئەمجارەیان ڕۆژی چوارشەممه 19/8/2010 ڕەمزی وەلی ماڵئاوایی لێکردین ناوبراو هیچ نەما بۆ وەرزشی کوردستان و شارە دێرینەکەی هەولێر نەکات ، ژیانی ئەمیش هەر خزمەت وخزمەتکاری وەرزشوانان بوو ، زۆر زیاتر له نیو سەدە خزمەتکردن بۆ وڵات وخاک وگەل ئەوەمان بۆ دەسەلمێندرێت که بەڵێ رووحیەتی وەرزشی لەناو کورداندا به تایبەتی له شاری شاران هەولێری پایتەختدا هەمیشە بەرز وپیرۆزە، له هەموو ئاستێکدا مام (ڕەمزی وەلی ) ڕۆڵی هەبووە ، وێڕای وەرزشوانێکی به سەلیقە و بە وفا قسە ومەعشەر خۆش بوو ، نەیدەزانی بێزاری چیە هاندەری سەرسەختی وەرزش وەرزشوانان بوو..

مەڵئاوایی ئەو دوو کەسایەتیە بەئاسانی وسانایی لەبیرووهۆشمان دەرناچێت ، بەڵام دەبێت وەرزشوانانی ئێستا ودواڕۆژمان بەڵێنی ئەوەمان بدەنێ بەوەی هەمان ڕێچکەی (عوسمان و وەلی) دەگرنه بەر ،چونکە ئەوانه وەک (ئایکوون) بوون بۆ وەرزشی شاری هەولێری پایتەخت و کوردستان .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.