Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:59

فه‌رمانده‌یه‌کی پۆلیسی عێراق به‌تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچێک سزای هه‌تا هه‌تایی درا

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی عه‌قید له‌ پۆلیسی عێراق له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌كاندا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ، ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر كچێك و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ناوی عه‌قید ته‌ها شه‌هاب ئه‌حمه‌د ه‌و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌ش بووه‌‌ له‌ پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین.

پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكردبۆوه‌ كه‌ له‌به‌راوی 27ی حوزه‌یرانی 2020 عه‌قید ته‌ها شه‌هاب ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌ش-ی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك راگیراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.