Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:02

زانایان نهێنی کز بوونی ئه‌ستێریه‌کی زه‌به‌لاح ئاشکرا ده‌که‌ن ، که‌ 700 جار له‌ رۆژ  گه‌وره‌تره‌

کوردستان TV
100%

 وێنه‌یه‌ك ، كه‌ له‌رێگه‌ی تلسكۆپه‌وه‌  گیراوه‌  توانی نهێنی كزبوونی ئه‌ستێریه‌كی زه‌به‌لاح (  كه‌لوی دوانه‌) ئاشكرا بكات كه‌ 700 جار له‌ شێوه‌ی رۆژ  گه‌وره‌تره‌.

ئه‌و ئه‌ستێره‌ زه‌به‌لاحه‌ سوره‌ ،  دواساته‌كانی ژیانی خۆی به‌رێده‌كات ،له‌ وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 100ساڵی داهاتوو بته‌قێته‌وه‌.

له‌ چارێكی كۆتایی ساڵی 2019 وێنه‌ فه‌زاییه‌كان  كزبوون و سستی ئه‌م ئه‌ستێره‌یان گرتووه‌ ، ئه‌مه‌ش وای له‌ زانایان كردووه‌ ، بڵێن ئه‌م ئه‌ستێره‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی " كورت ده‌بێته‌وه‌"، به‌ڵام شیكردنه‌وه‌ی تیشكی بنه‌وشه‌یی ئاشكرای كردوه‌ كه‌ بڕێكی زۆر له‌ غازی گه‌رم له‌ سه‌ر ئه‌م ستێره‌ بوونی هه‌یه‌، له‌كاتی سارد بوون، له‌شێوه‌ی "ته‌موو مژ" ده‌رده‌كه‌وێت،  به‌شێكی رووناكی داپۆشیوه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌كه‌ له‌ زه‌وی چاودێری بكرێت، هه‌روه‌ك له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك دا هاتووه‌ كه‌ گۆڤاری (ئاسترۆفیزكال جورنال)ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئاژانسی كارگێری فه‌زای ئه‌مریكی "ناسا"له‌ شیكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رگی ئه‌ستێه‌ره‌كه‌ی  كه‌ له‌ هه‌ساره‌كه‌ی (ئۆرایۆن ) نزیكه‌ به‌ بوونی (ماده‌یه‌كی رۆشنكه‌ری گه‌رم)له‌سه‌ر نیوه‌ی باشووری ئه‌ستێره‌كه‌یه‌ ،  به‌خێرایی 200 هه‌زار میل له‌یه‌ك كاتژمێردا جوڵه‌ ده‌كات.

ئه‌و ئه‌ستێره‌ یه‌كێكه‌ له‌و 10ئه‌ستێره‌ یه‌ی كه‌ زیاتر  ده‌دروشێته‌وه‌ ، بۆیه‌ كز بوونی  دروشانه‌كه‌ی زانایانی تووشی شۆك كردوه‌ ، ئه‌و هۆكاره‌ش وای له‌ چاودێری ئه‌ورپا كردوه‌  ، به‌یانامه‌یه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه‌ له‌ نۆڤمبری ساڵی رابردوو،داوا له‌ زانایانی فه‌لك ناس بكات  به‌وردی چاودێری ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ بكه‌ن.

زانایان ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ ،كه‌ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ زه‌بلاحه‌ تووشی له‌ناوچوون بێت ،به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ ماوه‌ی 100 ساڵی داهاتوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌ردونی رووبدات.

ناسا ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌ستێره‌ زه‌به‌لاحه‌ ئه‌ركه‌ی په‌یوه‌نداره‌ به‌ به‌رده‌وابوونی ژیان به‌و شێوه‌ی ئێستا به‌هۆی بوونی رۆڵی له‌ ده‌ركردنی توخمه‌ قورسه‌كان بۆ فه‌زا بۆ نمونه‌ وه‌كو كاربۆن.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی: كامران

ژێده‌ر: الحره‌

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.