Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:37

سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکوومه‌ت قوتابیه‌ یه‌که‌مه‌کان خه‌ڵات ده‌که‌ن

کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌، دیاریی به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی  پێشکەش بە قوتابیه‌ یەکەم و دووەم و سێیەمی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووه‌، ئەمرۆ پێنج شەممە، ٢٠ ی ٨ی ٢٠٢٠ ، کاتژمێر ٨:١٥ ی ئێوارە،  د.ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەولێر  و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ، مەراسیمی  خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێزان کاک نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشکەش بە قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کوردستان دەکات، کە  دانیشتووی پارێزگای هەولێرن .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.