Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:24

لە عێراق 87 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 3995 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و تا ئه‌مرۆ کۆى ژمارەى تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌ گەیشتە (192797) کەس.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 3995 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌،  87 تووشبووه‌ش گیانی له‌ ده‌ستدا و  2831 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 6208 تووشبوو.

لەئێستادا بەپێی دواین ئاماری ماڵپه‌ری (Worldmetter) کە تایبەتە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، عێراق لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدای وڵاتانی جیهاندایە له‌ رووی زۆری تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژانی ڕابردووش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دا كه‌ عێراق له‌ رووی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش زۆر وڵاتان ده‌كه‌وێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ گه‌رانده‌وه‌، هاووڵاتیان پابه‌ندنین به‌ ڕێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.